سەڵاح دەبێتە خاوەنی موچەیەکی خەیاڵی
یاریگا
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان وردەکاری ئەو ئۆفەرەیان ئاشکرا کردووە کە یانەی ئیتیحادی سعوودی پێشکەشی ئەستێرەی میسری محەمەد سەڵاح یاریزانی لیڤەرپوول کردووە، بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە.
یانە سعودیەکە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی یانەکەی لیڤەرپوول دەدات و ئامادەن ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی پێشکەش رێدز بکەن، هەروەها ئامادەن مووچەیەکی خەیاڵیش پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن.
خودی سەڵاح ئارەزووی گواستنەوەی بۆ خولی رۆشنی سعودیە دەکات، بەڵام یانەکەی ئامادەنیە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری بێت، ئەویش بەهۆی ئەو ماوە کورتەی لە وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ماوە. چونکە ناتوانن لەو ماوە کورتە شوێنگرەوەی بگوازنەوە.
سانتی ئۆنا رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، گۆڵکارە مسڕیەکەی رێدز بۆ ماوەی 4 ساڵ نزیکەی 500 بۆ 600 ملیۆن وەکو مووچە لە یانەی ئیتیحادی سعودی وەردەگرێت.