ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێكی نوێ بكاتەوە

Yariga App

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی فێرمین لۆپێز  یاریزانی لاوی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

لۆپێز توانی متمانەی چاڤی بەدەست بهێنێت لە ماوەی یارییە ئامادەكاریەكاندا بۆ وەرزی نوێ، بەتایبەت دوای گۆڵەكەی بەرامبەر ریال مەدرید.

وەرزی رابردوو یاریزانە 20 ساڵانەكە بە خواستن لە ریزەكانی لینارێس یاری دەكرد و دوای پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی راهێنەرە ئیسپانیەكە بڕیاریدا پارێزگاری لێ بكات و لە یانەكەی بیهێڵێتەوە.

دوای پێكانی پێدری و دووركەوتنەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان، چانسی یاریكردن بۆ فێرمین لۆپێز زیاتر بووە.

كەمێك پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاشكرایكرد، فێرمین لۆپێز گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا تا ساڵی 2028 نوێ دەكاتەوە.

ئەوەشی دووپاتكردەوە، كە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێیەكەی لۆپێز لەگەڵ بلاوگرانا 400 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هەروەها رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكرد، ئیدارەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیانەوێت گرێبەستی ئەستێرە لاوەكەیان تا ساڵی 2028 نوێ بكەنەوە.

فێرمین لۆپێز بە درێسی بارسێلۆناوە

گرێبەستەكەی ئێستای لۆپێز لەگەڵ بلاوگرانا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button