ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی پەیوەندیکردنی لوکاکو بە رۆما ئاشکرا کرا

Yariga App

یاریگا –

ئەمرۆ رومێلو لوکاکوی بەلجیکی پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتاڵییەوە دەکات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی رۆما دەیەوێت ئەمڕۆ دووشەممە گرێبەستی رومێلو لوکاکوی بەلجیکی و هێرشبەری یانەی چێڵسی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەیش کردووە، دوێنێ یەکشەممە رۆما دانوستانەکانی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە و یاریزانەکەیش کردووە، گورگەکان ئامانجیانە بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن و بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ لوکاکو بەدەستبهێنن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، لە گرێبەستەکەدا هیچ مەرجێکی کڕینەوەی ناچاری بوونی نابێت و رۆما سەرپشک دەبێت لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی یاخود کۆتایی هێنان بە ماوەی خواستنەکەی لە کاتی دیاریکراودا.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە هاوینی 2019 بە بڕی 74 ملیۆن پاوەند لە مانچێستەر یونایتدەوە گواسترایەوە بۆ ئینتەر میلان، لە وەرزی 2020/2021 بە تۆمارکردنی 24 گۆڵ و بە جیاوازی 5 گۆڵ لەدوای کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ریزبەندی دووەمی گۆڵکارانی سێریا ئەی گرت، توانی هاوکارییەکی گەورەی یانەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە.

بەڵام لە کۆتایی وەرزەکە و لە مێرکاتۆی هاوینە بە بڕی 113 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێڵسی لەندەنی کرد، لەگەڵ بلوز سەرکەوتوو نەبوو، لە ئینگڵتەڕا درێژەی بە یاریکردن نەدا، هەر بۆیە لە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئینتەر میلان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button