ئیسپانیا

خانمانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەڕەشە دەکەن

Yariga App

یاریگا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئیسپانیا هیچ یارییەک ئەنجام نادەن تا ئەو کاتەی لویس ڕوبیالێس دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش نەکات.

ئاگرێکی گەورە لە دەوروبەری لویس ڕوبیالێس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵگیرساوە، دوای ئەو کارە سەیرەی لە کاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئافرەتان لە مۆندیالدا ئەنجامیدا.

هەر بەم هۆیەوە خانمانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکەکەیان دەکەن

لە بەیاننامەکەی هەڵبژاردەی خانمانی لارۆخادا هاتووە

تا ئەو کاتەی لویس ڕوبیالیس دەست لەکار نەکێشێتەوە بەشداری هیچ یارییەک ناکەن. بۆ پشتگیریکردن لە جێنی هێرمۆسۆ هاوڕێی تیپەکەی، لا ڕۆخا بایکۆتی هەموو یارییەکانی داهاتوو دەکات تاوەکو ڕوبیالیس دەست لەکار دەکێشێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button