یاریگا –
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە کوالالومپوور، پایتەختی مالیزیا بەڕێوەچوو.
تیروپشکەکە یانەی قوە جەویەی عێراقی خستە کۆمەڵەی سێیەم، شان بە شانی یانەکانی ئیتیحادی سعودی، سێپەهانی ئێرانی و ئەجمکی ئوزباکستانی یاری دەکات.
یانەی نەسڕی سعودی لە کۆمەڵەی پێنجەمدایە، لەگەڵ یانەکانی پێرپۆلیسی ئێرانی، دوحێلی قەتەری و ئیستیقلوول تاجیکستانی.
40 یانە لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا بەشداری لە جامی یەکێتیی ئاسیا دەکەن و بەسەر دوو زۆن دابەش کراون. زۆنی رۆژئاوا و رۆژهەڵات، کە هەر زۆنێک 5 کۆمەڵە لەخۆ دەگرێت.
پاڵەوانیەتییەکەش لە 18 سێپتێمبەری داهاتوو دەستپێدەکات و لە 18 ئایاری ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
لە هەر کۆمەڵەیەک یانەی پێشەنگ بلیتی قۆناخی 16 بەدەست دێنێت، هەروەها 6 باشترین دووەمەکانی 10 کۆمەڵەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا هاوشانی پێشەنگی کۆمەڵەکان سەردەکەون بۆ قۆناغی 16ـی پاڵەوانتیەکە.
ئەنجامی تیروپشکی جامی یەکێتیی ئاسیا
زۆنی ئاوا
کۆمەڵەی یەکەم: پاختاکۆری ئوزباکستانی – فەیحای سعودی – ئەهالی تورکمانستانی – عەینی ئیماراتی
کۆمەڵەی دووەم: سەدی قەتەری – نەسافی ئوزباکستانی – فەیسەڵی ئوردنی – شاریقەی ئیماراتی
کۆمەڵەی سێیەم: ئیتیحادی سعودی – سێپاهانی ئێرانی – قوە جەویەی عێراقی – ئەجمکی ئوزباکستان
کۆمەڵەی چوارەم: هیلالی سعودی – مازەندەرانی قەتەری – مومبای سیتی هیندستانی – ناڤباهوری ئوزباکستانی
کۆمەڵەی پێنجەم: پێرپۆلیسی ئێرانی – دوحێلی قەتەری – ئیستیقلوول تاجیکستانی – نەسری سعودی
زۆنی رۆژهەڵات