سعوودیەگرنگترین

ئیتیحاد بە وێنە و ڤیدیۆ وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

کەریم بێنزێما لە ئیتیحادی سعودی دڵخۆشە، سەرەڕای زیادبوونی دەنگۆکانی بێزاربوونی لە یانەکەی جەددە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردبووەوە، پەیوەندییەکانی نێوان نونو سانتۆ، راهێنەری ئیتیحاد و بێنزێما، گرژی تێکەوتووە. رۆژنامەکە روونیکردبووەوە، سانتۆ بە شێوازی یاری کردنی بێنزێما رازی نییە و پێی وایە لەگەڵ ستایڵی ئیتیحاد ناگوونجێت.

لە گەرمەی دەنگۆکاندا، ئیتیحاد لە تویتەر، چەندین وێنەی مەشقەکانی یانەکەی بڵاوکردەوە و چەند وێنەیەکی بێنزێما و نونو سانتۆیان پێکەوە بڵاوکردەوە کە زۆر دڵخۆش دیارن و خەندە لەسەر لێویانە.

بێنزێما بەشداری لە هەردوو یاری تیمەکەی لە خولی رۆشنی سعودی کردووە و تەنیا یەک ئەسیستی هەیە و بە دوای گۆڵی یەکەم دەگەڕێت.

بڕیارە ئەمڕۆ ئیتیحاد لە سێیەمین گەڕی خولی سعودیەدا رووبەڕووی ریاز ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button