ئینگلتەرا

ئارسیناڵ دەیەوێت قەرەبوی میرکاتۆی هاوینە بکاتەوە

Yariga App

یاریگا

یانەی ئارسیناڵ پێشبڕکێ لەگەڵ کات دەکات بۆ ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە لە هەندێک یاریزان ڕزگاری بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خەرجیان بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک کردویەتی کە نزیکەی 200 ملیۆن پاوەندە.

ڕۆژنامەی ​​تێلێگراف بڵاویکردەوە ئارسیناڵ نزیکەی 200 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی دیکلان ڕایس، کای هارڤێرتز و جۆرین تیمبەر لە هاوینەدا خەرجکردووە، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی ڕاهێنەری ئیسپانی میکل ئارتێتا.

گەنەرز هیوادارە زۆرترین سوود لە گواستنەوەی هاوینە بەدەست بێنێت، ئەو یانەیە لە فرۆشتنی چەند یاریزانێک تەنها 34 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە بەڵام یانەکە دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دیکە بێت، بۆ ئەوەی باڵانسی داهاتەکەی لەم هاوینە زیاد بکات.

یەکێک لەو یاریزانانەی یانەی شاری لەندەن بڕیاریداوە ئەم هاوینە دەستبەرداری بێت فۆلارین بالۆگۆنە، ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی کاتی لە یانەی رێنسی فەرەنسی یاری کرد و ئۆفەری لە یانەکانی ئینتەر میلان و چێڵسی بۆ هاتووە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی تێلێگراف رۆب هۆڵدینگ یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەیە کە ئارسیناڵ دەیەوێت دەستبەرداری بێت و ئەو یاریزانەش بووەتە ئامانجی یانەی بێشیکتاشی تورکیا. هەروەها نونو تاڤارێس و نیکلاس پێپێ و سێدریک سوارێز و ئالبێرت سامبی ناویان لە لیستی رۆیشتووەکانی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button