ئاسیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی كۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنەوەی خولە بەهێزەكانی جیهان

Yariga App

یاریگا

تا دێت لە كۆتایهاتنی ماوەی بازاڕی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان نزیكدەبینەوە.

گواستنەوەكانی هاوینە چەندین رووداو و گرێبەستی گەورە روویدا و چەندین یاریزانی گەورە یانەكە و خولەكەیان جێهێشت و پەیوەندیان بە خول و وڵاتێكی دیكەوە كردووە.

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی پاریس سان جێرمان دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی پەیوەندی بەخولی ئەمریكی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەو وڵاتەوە كرد.

نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەهەمان شێوە ریزەكانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعوودیەوە كرد.

چەندی ئەستێرەی گەورەی ئەوروپا یانەكانیان جێهێشت و روویان لە خولی سعودی كرد لە نێویاندا كەریم بێنزێما، ریاز مەحرز ، رۆبن نێڤێش،سادیۆ مانێ،رۆبێرت فێرمینیۆ و چەندین ئەستێرەی دیكە.

لە ساڵی 2002 بۆ یەكەمجار بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان درووستبوو و پێشتر لە هەر كاتێك بوایە یاریزانەكان دەیانتوانی یانەكەیان جێبهێڵن.

دواتر یەكێتی تۆپی پێی جیهان بازاڕی گواستنەوەی هاوینە و زستانەی لە وەرزی 2002/2003 دامەزراند.

وادەی كۆتاییهاتن و داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولە بەهێزەكانی جیهان:

خولی ئینگلیزی (پرێمەرلیگ): 1ـی ئەیلوول

خولی ئیسپانی ( لالیگا ): 1ـی ئەیلوول

خولی ئیتاڵی ( سێریا ئەی ): 1ـی ئەیلوول

خولی ئەڵمانی ( بۆندسلیگا ): 1ـی ئەیلوول

خولی فەڕەنسی ( لیگ 1): 1ـی ئەیلوول

خولی سعودی: 20ـی ئەیلوول

بابەتی زیاتر

Back to top button