بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

رامۆس بەرەو سعودیە

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس، پێچەوانەی پێشبینییەکان، خەریکە پەیوەندی بە یانەیەکی سعودییەوە دەکات.

ئیدۆ ئاگێری، رۆژنامەنووسی دیاری بەرنامەی چیرنگینتۆ روونیکردەوە، یانەی ئیتیحادی سعودی، گفتوگۆکانی لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس، بەرگریکاری پێشووی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان دەستپێکردووە.

ئاگێری دەڵێت؛ بە ئەگەرێکی زۆرەوە، سێرجیۆ رامۆس بۆ ئەم وەرزە، یاری بۆ ئیتیحاد دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکرد.

لەلایەکی دیکەوە، وەلید فەراج، رۆژنامەنووسی دیاری سعودی لە تویتێکدا دووپاتیکردووەتەوە، رامۆس لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، پەیوەندی بە یانەیەکی سعودی دەکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەکان باسیان لە نزیکبوونەوەی رامۆس لە بێشیکتاش و گاڵاتەسەرای کرد، بەڵام ئێستا گفتوگۆکان هەڵوەشاونەتەوە و رامۆس لە ئیتیحاد نزیکە.

رامۆس، بە ئەفسانەیەکی دیاری ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دادەندرێت، لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئێستا بێ یانە ماوەتەوە.

رامۆس لە ماوەی دوو وەرزیدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان، بەشداری لە 58 یاریدا کرد و شەش گۆڵی کرد.

ئیتیحاد هەردوو یاری ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودیەی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button