خوله‌کانی دیکە

گەورەکانی تورکیا ململانێ لەسەر رامۆس دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بێشیکتاش و گاڵاتەسەرای کێبڕکێ لەسەر واژۆی سێرجیۆ رامۆس دەکەن.

ئێستا سێرجیۆ رامۆس، بێ یانەیە ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان. هەردوو یانە تورکییەکە خەریکن پێکهاتەکانیان بەهێز دەکەن.

سانتی ئاونا، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان روونیکردووەتەوە، بێشیکتاش نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە و پەلکێشکردنی رامۆس بۆ ئیستانبوڵ.

یاریزانی پێشووی ریال مەدرید چاوەڕێی دوا پڕۆپۆزەڵی یانە تورکییەکە، تاوەکو لەسەر تەواوی وردەکارییەکان رێکبکەون.

لە دوای جێهێشتنی ریزەکانی پاریس سانجێرمان، ناوی رامۆس بە لۆس ئانجلێس بەسترایەوە، بەڵام لە کۆتاییدا گفتوگۆکان هەرەسیان هێنا و رامۆس لە شوێنەکەی مایەوە.

لە ماوەی رابردوودا، تیمەکەی سەنۆل گونەش، گرێبەستی لەگەڵ ئەلێکس ئۆکسلەید چامبەرلین، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button