سکای: مان سیتی توانی دۆکو بەدەست بهێنێت
یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی رێنیسی فەڕەنسی بۆ گواستنەوەی جێرێمی دۆکو.
بەگوێرەی سکای سپۆرت، هەردوولا لەسەر 65 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون و فابریزیۆ رۆمانۆش پێشتر ئاشکرای کردبوو، یانەی کڕیار لە سەرەتای مانگی هەشتەوە لەگەڵ خودی یاریزانەکە رێککەوتووە.
پێپ گواردیۆلا بەدوای یاریزانێک دەگەڕا بۆ جێگرتنەوەی ریاز مەحرز پاش رۆیشتنی ئەو یاریزانە بۆ سعوودیە. هەرچەندە کۆڵ پاڵمەری یاریزانی لاوی ستیزن ئاستێکی بەرزی لە هاوینی ئەمساڵ و دوو یاری سەرەتای وەرز نیشاندا، بەڵام ئەوە بەس نەبوو تاوەکو گواردیۆلا رازی بکات کەسی دیکە نەگوازێتەوە.
دۆکو دەبێتە سێهەم گواستنەوەی ستیزن لەدوای ماتیۆ کۆڤاسیج و جۆسکۆ کۆڤاسیج. ناوبراو چووە پاڵ ئەو یاریزانە لاوانەی دیکەی هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر گوێزرانەوە ئەو خولە لە کاتێکدا خاوەنی ناوبانگ و دەستکەوتێکی ئەوتۆ نین.