ئیسپانیایاریگا

لامین یاماڵ مێژووی تۆمارکرد لەگەڵ بارسا

Yariga App

لامین یاماڵ بووە لاوترین یاریزان لە مێژووی بارسادا لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکی لالیگا بێت.

لاوە بەهرەمەندەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پێکهاتەی سەرەکی بارسادا بوو، وە ماوەی 85 خولەک یاریکرد و بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت.

ناوبراو بە 16 ساڵ و 38 رۆژ بووە لاوترین یاریزانی مێژووی یانە کاتالۆنییەکە لەو یارییەی 2-٠ لە کادێزیان بردەوە.

لەسەر ئاستی سەرجەم یانەکانی لالیگاش یاماڵ پێنجەم لاوترین یاریزانە لە یارییەکی لالیگا بەشداربێت. لاوترینی مێژووی خولەکە لوکا رۆمێرۆی یاریزانی پێشووی مایۆرکایە کە لە 2020 دا لە تەمەنی 15 ساڵ و 7 مانگ و 6رۆژدا بەشداری یارییەکی ئەو خولەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button