ئینگلتەرا
رێس جەیمز جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو
یاریگا
رێس جەیمز بەرگریکاری بالی راستی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا تووشی پێکان بوو و رەنگە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.
سیمۆن جۆنسۆن لە رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، لە ڕاهێنانەکانی ئەم هەفتەیەی چێڵسی، رێس جەیمس و ترۆی چالۆبا تووشی پێکان بوون و رەنگە ماوەیەک خانەنشین ببن.
جەیمس وەرزی رابردوو تووشی هەمان پێکان بوو و ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دابڕا، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەمجارەش ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە یانە لەندەنیەکە بڵاویان کردووەتەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو جەیمس پشکنینی کۆتایی بۆ بکرێت و دواتر بڕیار لەسەر چارەنوسی دەدرێت، بەڵام ئەوەی هەیە رەنگە چەند مانگێک دوور بکەوێتەوە.