ئاسیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

سعودیە ئامادەکاری بۆ چامپیۆنزلیگ دەکات

Yariga App

یاریگا –

سعودیە دەیەوێت تیمێکی بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات.

رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی وەرزشی سعودیە دەیانەوێت، پاڵەوانی خولی رۆشنی سعودی بەشداری لە وەرزی 2024-25ی چامپیۆنزلیگ بکات.

سعودیە پلانێکی تۆکمە و داڕێژراوی ئامادەکردووە و دەیەوێت، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بە داواکەی رازی بکات.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە دەڵێت

سیستمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە تەواوی دەگۆڕدرێت و ئەمجارە 36 یانە بەشداری تێدا دەکەن. هەر یانەیەکی بەشداربوو هەشت یاری لەگەڵ یانەی جیاواز دەکات. سعودیە دەیەوێت پاڵەوانی خولی رۆشن بەشداری لە چامپیۆنزلیگ بکات.

رۆژنامەکە بیرۆکەکە بە ئەستەم دادەنێت، بەڵام هەرگیز بە مەحاڵی نابینێت، چونکە پێویستە یانەیەکی ئەوروپی لە مافی خۆی خۆش بێت و کورسییەکەی بە سعودیە بدات. جیا لەمەش یانەکانی ئەوروپا بە یاسای یاری خاوێن کۆنتڕۆڵ کراون، کەچی لە سعودیە ئەم جۆرە یاسایە نییە. هەروەها گەشتی هەفتانەی یانەکەش، کاریگەری لەسەر یارییەکانی خولی ناوخۆیی دروست دەکات.

ئەگەر یوێفا بە داواکەی سعودیە رازی بێت، ئەوا ئەستێرەی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بێنزێما و نێیمار لە ئەوروپا دەبینینەوە و دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە تۆپی پێی سعودی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی زیاتر

Back to top button