ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هیوگۆ لۆریس نزیکە لە خولی ئیتاڵی

Yariga App

یاریگا-هیوگۆ لۆریس گۆڵپارێز و کاپتنی مێژوویی تۆتنهام هۆتسپێرز نزیکە لە پەیوەندیکردن بە لازیۆی ئیتاڵیاوە.

لۆریس تەمەنی گەیشتووەتە 36 ساڵ و چیتر لەلایەن تۆتنهامەوە پشتی پێنابەسترێت. لازیۆی ئامادەیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی بەو مەرجەی تۆتنهام داوای هیچ بڕە پارەیەک نەکات و بێ بەرامبەر دەستبەرداری ببێت. ئەمەش بۆ سپێرز کێشەنابێت چوونکە زیاد لە پێنج ملیۆن پاوەندییان بۆ دەگەڕێتەوە کە دەبێت وەک مووچە بیدەنە ئەو یاریزانە لە باری مانەوەیدا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، لۆریس گرێبەستێک بۆ دوو وەرز لەگەڵ لازیۆ واژۆ دەکات و ئەوەی ماوەتەوە تەنها رەزامەندی تۆتنهامەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

هیوگۆ لە 2012 ـەوە گۆڵپارێزی یەکەمی تۆتنهامەوە و خاوەنی 145 یاریشە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button