ئیسپانیا

میلیتاو و کۆرتوا نەشتەرگرییان بۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە سبەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵۆپارێز و ئیدەر میلیتاو بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام بدرێت، ئەم نەشتەرگەرییە لەسەر پرۆسەی چاکبوونەوەیاندا یەکلاکەرەوە دەبێت.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە رووی پێکانەوە بەختی نەبووە و تا ئێستا سێ یاریزانی توشی پێکان بوون. یەکەم: ئەوە ئاردا گولەر بوو کە لە کاتی مەشقەکانی پێش وەرزدا تووشی پیکان بوو نەشتەرگەری بۆ کرا. دەگوترێت دوو بۆ سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

تیبۆ کۆرتواش لە مەشقەکاندا تووشی پێکانێکی سەخت بوو لە بەستەرەکانیدا و هەربەم هۆیە بەشداری ئەم وەرزە ناکات. پاشان ئیدەر مێلیتاو بوو کە لە گێمی دووەمی یارییەکەی بەرامبەر بلباودا رووبەڕووی هەمان پێکان بوویەوە کە کۆرتوا لە کاتی مەشقەکاندا توشی ببو، هەروەها ئەویش بۆ ماوەی 6 بۆ 9 مانگ لە یاری کردن بێبەش دەبێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، سبەی نەشتەرگەری بۆ کۆرتوا دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت چەند کاتژمێرێک دوای نەشتەرگەریەکەی کۆرتوا نەشتەرگەری ئەژنۆ بۆ ئیدەر میلیتاو بکرێت، بەڵام لە ئێستادا شوێنی پێکانەکەی بەرگریکارە بەڕازیلییەکە ئاوساوە و رەنگە نەشتەرگەرییەکە بۆ رۆژی هەینی دوابخرێت.

پرۆسەی چاکبوونەوەی ئێسکی ئەژنۆی شکاو نزیکەی یەکسەر دەست پێدەکات. پلانی ریال مەدریدیش ئەوەیە کە هەردووکیان پێش دەستپیکی وەرزی داهاتوو بە تەواوی چاکببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button