ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سەڵاح گڵۆپی سەوزی بۆ یانەیەكی سعودی هەڵكرد

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان هەواڵێكی شۆكهێنەریان لەسەر داهاتووی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاوكردەوە.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، یانەی ئیتیحادی سعودی گرنگی بە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح دەدات بۆ ریزەكانی یانەكەی، لە گواستنەوەكانی هاوینەدا و بە گرێبەستێك بابەتەكە ماوەی دوو ساڵ و تا ساڵی 2025.

كەناڵی كاسی قەتەڕی لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵێكیان بڵاوكردەوە و نووسیویانە:

محەمەد سەڵاحی میسڕی گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی ئیتیحادی سعودی هەڵكرد بۆ ئەوەی لەگەڵ لیڤەرپوول گفتوگۆ بكەن، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی ئێستادا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.

سەڵاح لە ساڵی 2017 لە ریزەكانی رۆماوە بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

ئیتیحاد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە كەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ  كانتێ، فلیپی جۆتا و فابینیۆی گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button