ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەکاری پڕۆسەی گواستنەوەی کانسێلۆ بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا پێشڤەچوونی بەرچاوی لە گواستنەوەی جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ روونیکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی لەبارەی کانسێلۆ دەستیپێکردووە، چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسا لەسەر هێڵە و بە هەموو شێوەیەک داوای یاریزانە پۆرتوگالییەکە دەکات.

بارسا ناتوانێت بە گرێبەستێکی هەمیشەیی کانسێلۆ بگوازێتەوە، بەڵام هیوایەک بۆ گواستنەوەی بە خواستن هەیە لەگەڵ بژاردەی بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

نیکۆلا شیرا دووپاتیدەکاتەوە، بارسا و کانسێلۆ لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون و ئێستا هەردوو یانەکە لە گفتوگۆدان، تاوەکو هەیکەلیەتیی گواستنەوەکە بە تەواوی دابڕێژنەوە.

کانسێلۆ لە وەرزی رابردوو لەلایەن گواردیۆلاوە پشتگوێ خرابوو، هەر ئەمەش وایکرد بە خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات و نازناوی بۆندسلیگاشی بەدەستهێنا.

گرێبەستی کانسێلۆ لە ساڵی 2027 لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت و پێناچێت، بە پارەیەکی کەم سیتی جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button