یاریگا
یانەی نەسڕی سعودی بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی کۆتایی جامی شا سەلمان رووبەڕووی هیلال بووەوە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 2-1 بردەوە و ناسناوەکەیان بەدەستهێنا.
نیوەی یەکەمی یارییەکە سەرەرای چەندین هەوڵی لەسەر یەکی هەردوو یانە، بەڵام 45 خولەکی یەکەم هیچ گۆڵێک نەکرا و یارییەکە بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات.
نیوەی دووەم دەستی پێکرد و لە خولەکی 51 میشێل دێلگادۆ توانی گۆڵی یەکەمی هیلال بەرامبەر نەسڕ تۆمار بکات، پاشان لە خولەکی 71 ناوبژیوان عەلی عومری لە نەسڕ بە کارتی سوور لە یارییە دەرکرد و ئەرکی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی قورستر کرد.
کەمبونەوەی یەک یاریزان هیچ کاریگەری لەسەر زەردپۆشەکان نەکرد و لە خولەکی 74 کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی گۆڵی بەرامبەربوون بۆ یانەکەی بکات و یارییەکەش کاتی یاسایی بە یەکسانبوون کۆتایی هات و یارییەکە بەرە کاتی زیاد کراو چوو.
نیوەی یەکەمی کاتی زیاد کراو دەستی پێکرد و لە خولەکی 98 دووبارە دۆن دەرکەوتەوە و توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی لە یارییەکە بکات، بەڵام دوای چوار خولەک ئەمجارەیان ناوبژیوان راهێنەری نەسڕی بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرد.
هەرچەندە پێش کۆتایی هاتنی یارییە رۆناڵدۆ بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت، بەڵام هاوڕێیانی توانیان پارێزگاری لە دوو گۆڵەکەی بکەن و ناسناوەکەیان بەدەست هێنا و دۆنیش بە تۆمار کردنی 6 گۆڵ بووە گۆڵکاری پاڵەوانتیەکە.