ئینگلتەرا
رێس جەیمس وەکو کاپتنی یەکەمی چێڵسی دیاریکرا
یاریگا
رێس جەیمس، بەرگریکاری بالی ڕاستی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا، وەرزی داهاتوو بەرپرسیار دەبێت لە سەرکردایەتیکردنی یانەکەی.
ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، دوای چوونی سێزار ئازپلیکیوتا لە یانەکەیان، بڕیاردرا رێس جەمیس وەکو کاپتنی نوێی یانەکەیان وەرزی داهاتوو دەست نیشان بکرێت، ئەو یاریزانە کە لە تەمەنی منداڵیەوە لەو یانەیە یاریی دەکات، بە کۆی دەنگی زۆرینەی ئەندامانی یانەکە وەکو کاپتنی یەکەم هەڵبژێردرا.
جەیمس لەوەتەی ساڵی 2019 لە تیپی یەکەمی یانەی چێڵسی یاریی دەکات و لەو کاتەوە لەگەڵ یانە لەندەنیەکە بەشداری 147 یاریی کردووە و خاوەنی 11 گۆڵ و 20 ئاسیستە.