ئیسپانیا

زانیاری لەسەر پێکانەکەی رۆناڵد ئاراوخۆ

Yariga App

یاریگا

رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئۆرۆگوایی بارسێلۆنا دەتوانێت لە یەکەم یاری یانەکەی بەرامبەر خیتافی لە لالیگا بەشداری بکات.

ڕۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، ئاراوخۆ لە یارییەکەی دوێنێ نێوان بارسێلۆنا و تۆتێنهام لە جامی خوان گامپەر ناچاربوو بەهۆی پێکان یاریگا جێبێڵێت، ئەوەش دوای لێدانێکی توندی یاریزانێکی تۆتنهام لە قاچیدا.

ڕووداوێک بووە هۆی نیگەرانی هاندەرانی بلاوگرانا، بەڵام سەرەڕای ئەمەش پێکانەکەی قورس نییە و دەتوانێت لە یەکەم یاری بارسا لە لالیگا بەرامبەر خیتافی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەشداری ئەو یارییە بکات.

کاپتنی سێیەمی بارسێلۆنا لە مەشقەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە نیشانیدا کە هیچ شوێنەواری پێکان لە قاچیدا نییە و بلاوگرانا ئەم بەرگریکارە بەنرخەی لە یارییەکەی بەرامبەر خیتافی بەردەست دەبێت.

پێشتر چاڤی، راهێنەری یانەکەش لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا ڕایگەیاندووە، ڕۆناڵد ئاراوخۆ پێکانی قورس نییە و هیوادارە بتوانێت لە یارییەکەی بەرامبەر خیتافی ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button