پاریس سانجێرمان نرخی نێیماری دەستنیشان کرد
یاریگا –
پاریس سانجێرمان ئامادەیە دەستبەرداری نێیمار دا سیلڤا ببێت، بەڵام تەنیا بە پێشکەش کردنی ئۆفەری گونجاو.
دوای بەسەربردنی شەش ساڵ لەگەڵ سانجێرمان، ناوی نێیمار بە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا بەستراوەتەوە، جیا لە بارساش، چێڵسی هاتووەتە سەرهێڵ و ئامادەیە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکات.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان بە کەمتر ل 50 ملیۆن پاوەند ئامادەنییە گوێ لە هیچ ئۆفەرێک بگرێت، بەڵکو داوای زیاتر لە 80 ملیۆن پاوەند دەکات، تاوەکو رێگە بە چوونە دەرەوەی نێیمار بدات.
سانجێرمان دەیەوێت چاپتەرێکی نوێ بەبێ کیلیان ئێمباپێ، لیۆنێل مێسی و نێیمار دەستپێبکات. بۆیە ئامادەیە گوێ لە ئۆفەری گونجاو بگرێت و زوو پەل بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی دیکە بهاوێژێت.
یانە پاریسییەکە دەیەوێت تیمێکی لاو دروست بکات، ئەوەتا گرێبەستی لەگەڵ گۆنچالۆ رامۆس، ئەستێرەی بێنفیکا واژۆ کردووە و لە گواستنەوەی هەریەکە لە عوسمان دێمبێڵی، ئەستێرەی بارسا و رانداڵ کۆلۆ موانی، هێرشبەری ئێنتراخت فرانکفورت نزیکە.
سانجێرمان لە ژێر سەرپەرشتی لویس ئێنریکێ، شێوازێکی نوێی یاریکردن پەیڕەو دەکات. لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ چوونە دەرەوەی ئێمباپێ و نێیمار دەکات، چونکە قەتەرییەکان چیدیکە نایانەوێت بێ نازناوی چامپیۆنزلیگ بن.