سعوودیەڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

پیاوێکی ئایینی لاسایی رۆناڵدۆ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

کاریگەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنیا بەسەر هەواداری وەرزشییەوە نییە، بەڵکو کەسایەتییە دیارەکانیش دەکەونە ژێر کاریگەری دۆن.

ئۆبێد ئادایێ، یەکێکە لە پیاوانی دیاری ئایینی گانا، لە ماوەی رابردوودا بە هۆی لاساییکردنەوەی شێوازی ئاهەنگگێڕانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بووە ترێندی سۆشیال میدیاکان.

ڤیدیۆکە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تویتەر بڵاوبووتەوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا ڤیدیۆییەکەی بەرچاو کەوت و دوای بەدواداچوون، دەرکەوتووە، پیاوە ئایینییەکە (قەشە) خەریکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ چەند کەسێک و دواتر وەک رۆناڵدۆ ئاهەنگی ‘سووو’ دەگێڕێت.

قەشە ئۆبێد، خەریکی باسکردنی چۆنیەتی زاڵبوونە بەسەر ئاستەنگەکانی ژیان و بە ئامادەبووان دەڵێت، بەردەوام وا بیربکەوە، دەتوانیت بفڕیت و بەسەر کێشەکان زاڵبیت، ئینجا ئاهەنگەکە دەگێڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button