ئاسیاعێراقیاریگا

هاندەرانی عێراق چاوەڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆن

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی تۆپی پێی عێراق چاوەڕێی سەرکەوتنی یانەی نەسری سعودین بەرامبەر بە رکابەرە مەغریبیەکە.

قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شاسەلمان ئەمشەو دوو یاری بەدوادا دێت، لە یەکێک لەوانە تیپی نەسری سعودیە کە بە ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سادیۆ مانێ، ئەندەرسۆن تالیسکا، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ رووبەڕووی راجا کازابلانکای مەغریبی دەبێتەوە.

نەسری سعودی کە لە دوایین یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی شاسەلمان، بە گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساتەکانی کۆتاییدا، بەرامبەر زەمالیکی میسری یەکسان بوو و وەک تیپی دووەم سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

ئەمشەویش لە یاریگای ئەمیر سوڵتان بن عەبدولعەزیز لە شاری ئەبهای سعودیە لە کاتژمێر 18:00، رووبەڕووی راجا کازابلانکای مەغریبی دەبێتەوە کە رکابەرەکەی لە سێ یاری رابردوودا سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

براوەی یاریی ئەمشەوی نێوان راجا کازابلانکای مەغریبی و نەسری سعودی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شاسەلمان رووبەڕووی یانەی شورتەی عێراق دەببێتەوە. ئەو تیپەی کە شەوی رابردوو سەرکەتنێکی نایابیان بە ئەنجامی چوار بە دوو  بەرامبەر سەد قەتەر بەدەست هێنا.

هاندەرانی تۆپی پێی عێراق، هەرچەندە نەسری سعودی دەبێتە رکابەرێکی بەهێزتر لە راجا کازابلانکا بۆیان لە قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام هیوادارن نەسر لە یاریی ئەمشەودا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مانێ و ئەستێرەکانیتری ئەم تیپە رووبەڕووی یانەی شورتەی عێراقی ببتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button