یاریگا
یانەی هەولێر بە بردنەوەی لە حدود بۆ جاری یەکەم گەیشتە یاریی کۆتایی جامی عێراق.
هەردوو یانەی هەولێر و حدود لە یاریگا شەعب لە شاری بەغدا و لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی عێراق رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا یانەکەی قەڵا و منارە یارییەکەی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە.
تاکە گۆڵی یارییەکە مەحمود خەلیل لە خولەکی 52 تۆماری کرد. هەولێر بۆ جاری یەکەم گەیشتە یاریی کۆتایی جامی عێراق و لەوێش چاوەڕێ براوەی نێوان قوەجەویە و کەرخ دەکەن.