رەنگە نەشتەرگەری بۆ گولەر بکرێت
یاریگا
چاوەڕێ دەکرێت پێکانەکەی ئاردا گولەر بە شێوەیەکی سروشتی چاک ببێتەوە، بەڵام ئەگەر لەم پێکانە چاک نەبێتەوە، ڕەنگە نەشتەرگەری تاکە چارەسەر بێت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، ئاردا گولەر هێرشبەرە لاوەکەی ریال مەدرید کە وەرزی ڕابردوو وەک یەکێک لە بەهرەمەندە سەرەکییەکانی تۆپی پێی ئەوروپا ناوبانگی دەرکرد، دواجار ڕیال مەدریدی وەک هەڵبژاردەی داهاتووی خۆی لە نێو ئەو ئۆفەرە جیاوازانەی کە هەیبوو هەڵبژارد و دەوترێت، بەڵام هەر زوو نەهامەتیەکانی دەستیان پێکرد و تووشی پێکان بوو.
هەموو شتێک بۆ ئاردا گولەر بە باشی بەڕێوەدەچوو تا ئەو کاتەی تووشی پێکان بوو کە بەپێی بەیاننامە فەرمییەکەی ئەمڕۆی ڕیال مەدرید، ماسولکەکانی پێی ڕاستیەتی.
یاریزانە لاوەکەی مێرنگی دەگەڕێتەوە مەدرید بۆ ئەوەی لەژێر چاودێری تیمی پزیشکی یانەکەی چارەسەری سروشتی وەربگرێت، بەڵام ئەگەر چارەسەر سروشتیەکان کاریگەریان نەبوو، ئەو کات بە ناچاری نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و لەوانەیە سەرەتای وەرزی نوێ بەشداری یارییەکانی یانەکەی نەکات.