پێرێز لە هەڵسوكەوتی ئێمباپێ توڕەیە
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی توڕەیە لە هەڵسوكەوتی خێزانی كیلیان ئێمباپێ.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت پێرێز پێی وایە خێزانی كیلیان ئێمباپێ بە باشی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا ناكەن.
رۆژنامەكەش ئەوەی ئاشكرا كردووە، پێرێز ئەو كارەی ئێمباپێی بە دڵ نەبوو كە ئامانجەكەی ئاشكرا كرد كە دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات، ئەوەش بوویە هۆی توڕەبوونی ئیدارەی پاریس سان جێرمان.
"Florentino Perez believes that he is in a delicate position. The free arrival of Mbappe in 2024 is complicated."
Real Madrid are growing increasingly frustrated with Kylian Mbappe and his representatives. (Sport Zone) pic.twitter.com/zxEAogLvuo
— Football España (@footballespana_) July 27, 2023
ریال مەدرید دەیەوێت لە هاوینی 2024 بەشێوەیەکی بێ بەرامبەر تواناكانی کیلیان ئێمباپێ بەدەستبهێنێت و لەلایەکی دیکەشەوە یانە پاریسییەکە دەیەوێت لەم هاوینەدا لەو یاریزانە رزگاری بێت بۆ ئەوەی لە رووی داراییەوە سوودی لێ وەربگرێت.
جگە لەوەش زۆرێک لە دەزگاکانی راگەیاندن پشتڕاستیان کردەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ هەڵسوکەوتی ئەو یاریزانە رازی نیە، كە بەو كارانەی هاتنی بۆ ریاڵ مەدرید دەخاتە مەترسییەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی رایگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە نوێ ناکاتەوە.
وەرزی رابردوو ئێمباپێ لەگەڵ پاریس بەشداری لە 43 یاری كرد، توانی 41 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات.