گرنگترین
لیۆنێل مێسی وەسفی سعودییە دەکات
یاریگا-
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئینتەر مەیامی لە نوێترین بڵاوکراوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەسفی سعودییە دەکات.
مێسی کە باڵیۆزی گەشتوگوزاری سعودیەیە، هانی هەوادارەکانی دەدات کە سەردانی سعودیە بکەن و چێژ لەو وڵاتە وەربگرن.
مێسی نوسیویەتی:
باشترین ساتەکانی پشوو، بەسەربردنی کاتێکی زۆر خۆشە لەگەڵ خۆشەویستانت. سەردانەکەی ریازم لە یادە، یاری کولتووریمان کرد و چەندین کەرەستەمان لەگەڵ دەستڕەنگینە سعودییەکان دروستکرد. ئەگەر تاوەکو ئێستا پلانی پشوو دادەڕێژیت، بڕو بەرەو چیاکانی عەسیر، چێژ لە پلەکانی گەرمای دەوروبەری 17 پلەی سیلیزی وەربگرە.
مێسی لەگەڵ بڵاوکراوەکەیدا چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە.