قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید رێککەوتووە و ڤێراتی بۆ سعودیە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان هیچ گرنگییەک بە گواستنەوە بۆ هیلال نادات – سکای سپۆرتس

زۆربەی سەرچاوەکان باس لە رێککەوتنی نێوان ریال مەدرید و ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوودا دەکەن – تێلێگراف

هیلال لە قۆناخی پێشکەوتوودایە بۆ گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی، یاریسازی پاریس سانجێرمان – فابریزیۆ رۆمانۆ

لیڤەرپوول ئۆفەری پێشکەشکراو بە رۆمیۆ لاڤیا، ئەستێرەی ساوسامتن بۆ 37 ملیۆن پاوەند بەرز دەکاتەوە – ئاتلێتیک

گفتوگۆکانی نێوان ئیتیحاد و لیڤەرپوول لە بارەی گواستنەوەی فابینیۆ دەستیانپێکردەوە و رەنگە بە 40 ملیۆن پاوەند، گواستنەوەکە تەواو بکرێت – تایمز

مانچێستەر یونایتد بە زارەکی ئۆفەرێکی بە بڕی 42.8 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە ئاتاڵانتا کردووە، بۆ دەستبەرداربوون لە راسموس هۆیلوند – ئاتلێتیک

کریستیانۆ گونتۆلی، بەڕێوەبەری وەرزشی یوڤێنتوس لە لەندەندە و دەیەوێت لەگەڵ چێڵسی بگاتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو – کالچیۆ مێرکاتۆ

ئەگەرەکانی گواستنەوەی پاولۆ دیبالا لە رۆماوە بۆ چێڵسی خەریکە نامێنن – توتو مێرکاتۆ وێب

وێستهام خەریکی گواستنەوەی کۆنۆر گالاگەری لەدەستدەچێت، چونکە ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لە چێڵسی بمێنێتەوە و شەڕ لە پێناو یاری کردن لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکا – مەیڵ

پاریس سانجێرمان و رێناتۆ سانچێز خەریکە دەگەنە رێککەوتن، بۆ ئەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بۆ وەرزی داهاتوو بە خواستن لە رۆما یاری بکات – لیکیپ

بابەتی زیاتر

Back to top button