ئه‌مریکائینگلتەرا

خاوەنی تۆتنهام دادگایی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

جۆی لویس خاوەنی یانەی تۆتنهام بە تۆمەتی ساختە کاری لە بازاڕی بۆرسەی ئەمریکا لەڕێگەی دزەکردنی زانیاریەوە دادگایی دەکرێت.

لویس یەکێکە لە ملیاردێرە بەناوبانگەکانی بەریتانیا لە ئەمریکا کە خاوەنی یانەی تۆتنهامیشە.

ئێستا رووبەڕووی تۆمەتێکی جددی بووەتەوە لەلایەن فەرمانگەی داواکاری گشتی ئەمریکا لە مانهاتن، کە رەنگە لێکەوتەی زۆری بۆ موڵک و پێگەی خۆی هەبێت، تەنانەت رەنگە کاریگەری لەسەر دۆخی تۆتنهام هەبێت.

دامیان ویلیامز، داواکاری گشتی ئەمریکی، ڤیدیۆیەکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و دەڵێت:

ئەمڕۆ رایدەگەیەنم کە نووسینگەکەم لەناوچەی باشووری نیویۆرک بە فەرمی سکاڵایان لەسەر جۆ لویسى ملیاردێرى بەریتانی تۆمارکرد بەهۆی یاریکردن و فێڵکردن لە بۆرسەى کڕین و فرۆشتنى پشکە بازرگانیەکاندا لە ناوخۆى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا.

ساڵانێکە گومانمان لە جۆ لویس هەیە کە کردەوەی نایاسایی هەبێت بۆ رێکخستن و گەیاندنی زانیاری بە هاوبەشەکانی و یاریدەدەری کەسی و فڕۆکەوان و هاوڕێکانی. ئەم کەسانە بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی لێیان وەرگرتبوو بازرگانییان دەکرد و ملیۆنان دۆلاریان دەستکەوتووە.

هیچ کام لەمانە پێویست نەبوون. جۆ لویس پیاوێکی دەوڵەمەندە بەڵام گومانمان هەبوو کە ئەم شێوازە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی سوود بە هاوڕێکانی بگەیەنێت و جۆرێک دیارییان پێبدات. ئەمە فێڵێکی کلاسیکە. ئەمە ساختەکارییە و پێچەوانەی یاسایە.

لە وەڵامی ئەم رووداوانەدا، وتەبێژی تۆتنهام گوتی:

ئەمە بابەتێکی یاساییە و هیچ پەیوەندییەکی بەم یانەیەوە نییە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە نادەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button