ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئیلانگا مانچێستەر یونایتدی جێهێشت

Yariga App

ئەنتۆنی ئیلانگا هێرشبەری مانچێستەر یونایتد بەفەرمی پەیوەندی بە نۆتینگهام فۆرێستەوە کرد.

گرێبەستی هێرشبەرە لاوەکە هەمیشەییە و شەیتانە سوورەکان بەرامبەر بە 15ملیۆن پاوەند دەستبەرداری بوون.

ئیلانگا گرێبەستێکی بۆ پێنج وەرز لەگەڵ نۆتینگهام واژۆکرد و لە یەکەم لێدوانیدا بۆ میدیاکان وتی

 

مایەی خۆشحاڵییە کە لێرەم و شانازی بەم ساتەوە دەکەم، نەک تەنها بۆ خۆم بەڵکو بۆ خێزانەکەشم. هەنگاوێکی گەورەیە و بەپەرۆشم لەبەردەم هاندەرانی فۆرێست یاری بکەم. لە یانەی دیکەشەوە گرێبەست هەبوو بەڵام پێم وابوو نۆتینگهام فۆرێست باشترین شوێنە بۆ من.

ئیلانگا دەرچووی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتدە و چاوەڕواندەکرا ببێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتووی ئەو یانەیە بەڵام لەگەڵ هاتنی ئێریک تێن هاگ کەمتر دەرفەتی پێدرا و سەرەنجام یانەکەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button