ئیسپانیا

گوندۆگان: لەبارسێلۆنام بۆ بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی ئیلکای گوندۆگان

Yariga App

یاریگا –

ئیلکای گۆندۆگان ئەستێرەی پێشوی یانەی مانچێستەر سیتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا مانچستەر سیتی بەجێهێشت و لە تەمەنی 32 ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد تاوەکوو ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە و تواناکانی خۆی لەم یانەیە پێشان بدات.

ئەمڕۆ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ چاوپێکەوتنێکی وردی لەگەڵ ئەم ئەستێرەیە ئەنجامداوە، کە پربارسیارە گرنگەکانی دەتوانن لە خوارەوە بخوێننەوە:

بە یەک وشە خۆت وەک یاریزانی تۆپی پێ پێناسە بکە.

“پێم وایە وشەی سەرەکی بۆ پێناسەکردنی خۆم لە یاری “گونجاندن”ە. پێم وایە یاریزانێکی زۆر نەرم و نیانم و دەتوانم لە پۆستە جیاوازەکاندا رۆڵی جیاواز بگێڕم. من زۆر جار لە مان سیتی ئەم کارەم کردووە و رۆڵی یاریزانی ناوەڕاست و بەرگریکار و تەنانەت هێرشبەرم بینیوە. ئەگەر راستگۆ بم پێموایە توانای یاریکردنی چەندین پۆستم هەیە و ئەوەش راهێنەرەکان دڵخۆش دەکات.”

کام یاریزانی بارسێلۆنا لەم رۆژانەدا زۆر سەرسامی کردوویت؟

“لە یارییە نیشتمانی و یانەکاندا زۆربەیانم بینیوە و دەیانناسم. ئەو یاریزانەی پێی سەرسامم و دەمەوێت لە تەنیشتی یاری بکەم پێدریە. بە بڕوای من بەهرەیەکی گەورەی هەیە و لە هەمان کاتدا توانای گەورەی هەیە. ئێمە لە پۆستێکی هاوشێوەدا یاری دەکەین و پێدەچێت یاری زۆرمان بەیەکەوە هەبێت”.

7 ساڵ لەگەڵ پیپ گواردیۆلا راهێنانت کردووە و ئێستا لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی. دەتوانی لێکچوون و جیاوازی نێوان ئەم دوو راهێنەرە بڵێی؟

“قوتابخانەکەی پیپ کاریگەری لەسەر چاڤی و یارییەکەی هەبووە. بێگومان قوتابخانەی بارسێلۆناش، کۆنترۆڵ کردنی تۆپ، لەدەست نەدانی تۆپ، هەوڵدان بۆ دروستکردنی هەل، یاریکردنی زیرەک، دۆزینەوەی شوێنی گونجاو زۆرێک لەو کارانەی لێرە دەیکەین هاوشێوەی ئەوەیە کە لە سیتی لەگەڵ پێپ کردمان و ئەوەش لە بەرژەوەندی منە چونکە ئاسانترە بۆ خۆگونجاندن.”

بارسا لەم ساڵانەی دواییدا ئاستێکی زۆر خراپی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا پێشکەش کردووە، سەبارەت بەمە رات چییە؟

“بەڵێ، بەڵێ دەزانم، من لێرەم تاوەکوو چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا و تەنانەت لالیگاش لەگەڵ تیپەکەم بەدەست بهێنم. بەڵام پێویستت بە تەنها کوالیتی نییە، بەڵکو پێویستت بە عەقڵیەت و یەکدەنگی و هەندێکجاریش کەمێک بەخت هەیە لە ساتەوەختە گونجاوەکاندا، پێموایە دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوەمان هەبێت کە بە ئامانجەکانمان بگەین و هەوڵبدەین بە باشترین شێوە یاری بکەین.”

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button