ئه‌ڵمانیا

گێرێرۆ تووشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا

رافایل گێرێرۆ بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تووشی پێکان بوو.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ڕافایل گێرێرۆ یاوەری تیپەکە ناکات لە گەشتی پێش وەرزی ئاسیادا بەهۆی پچڕانی ماسولکەکانی قاچی ڕاستی.

بەرگریکارە پورتوگالییەکە، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بێبەرامبەر پەیوەندی بە بایرن کرد، ڕەنگە لە هەفتەکانی سەرەتای وەرزی داهاتوودا بەشداری بەشێک لە یارییەکانی تیپەکەی نەکات.

دوێنێ بە هەمان شێوە تۆماس مۆلەر تووشی پێکان بووە و لە گەشتی پێش وەرزی ئاسیادا بەشداری نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button