ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعودییەكان كیلیان ئێمباپێیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

لە هەواڵێكی شۆكهێنەر و چاوەڕواننەكراودا یانەكانی سعودییە دەیانەوێت كێبڕكێی بەدەستهێنانی كیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات بكەن لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گرێبەستەكەی كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و پێشتر بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاند كە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

ئێمباپێ پلانی خۆی ئاشكرا كرد و پێشتر رایگەیاند كە دەیەوێت وەرزی داهاتووش لە پاریس بمێنێتەوە و دواتر پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بكات.

لە لایەكەی دیكەوە ئیدارەی یانە فەڕەنسیەكە رەتیدەكەنەوە بە خۆڕایی دەستبەرداری ئەستێرەكەیان ببن و پێییان راگەیاندووە یان دەبێت گرێبەستەكەت نوێ بكەیتەوە یاخود لەم هاوینەدا یانەكە جێدەهێڵیت.

شەوی رابردوو یانە فەڕەنسیەكە ناوی كیلیان ئێمباپێی لە گەشتەكەی ژاپۆن هەڵگرت و یاریزانەكە بەشداری یارییە ئامادەكاریەكانیان ناكات بۆ وەرزی نوێ.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەنوسی وەرزشی بن جاكۆبس، بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانەی نێوان هەردوولا سعودییە بڕیاری گرێبەستكردنی لەگەڵ ئێمباپێ داوە، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی وەرزێكیش بێت.

بن جاكۆبس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: سعودییە ئامادەیە ئۆفەرێك پێشكەش بە ئێمباپێ بكات، لەم هاوینەدا، تەنیا بۆ وەرزێك و دواتر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

هەمان رۆژنامەنوس ئەوەشی ئاشكرا كرد، پاریس لاری نیە لەوەی ئێمباپێ بە سعودییەكان بفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەكە پلانی مانەوەیە لە ئەوروپا.

سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی بەناوبانگ لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی: حكومەتی سعودیە دەیەوێت گرێبەست لەگەل كیلیان ئێمباپێ واژۆ بكات.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، دوای ئەوەی هیلال شكستیهێنا لە بەدەستهێنانی واژۆی لیۆنێل مێسی ئێستا ئامادەیە گرێبەستێكی گەورە پێشكەش بكات بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی كیلیان ئێمباپێ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستاداپلانی ئەستێرە فەڕەنسیەكە مانەوەیە لە پاریس سان جێرمان.

 

ئێمباپێ لە هاوینی 2017 لە مۆناكۆوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد و لە 260 یاریدا 212 گۆڵی كردووە و 98 گۆڵیشی درووست كردووە.

وەرزی رابردوو ئێمباپێ بە درێسی پاریسەوە 43 یاری كرد و توانی 41 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات.

كیلیان ئێمباپێ بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button