بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بە فەرمی ئۆبامیانگ پەیوەندی بە مارسیلیا کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیکی فەرمی ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەی مارسیلیای فەڕەنسی کرد.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی یانەی مارسیلیا بڵاویکردەوە، بە فەرمی گەیشتوونەتە رێکەوتن لەگەڵ پێر ئێمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و ناوبراو پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە.

یانە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستی هێرشبەرە نوێیەکەیان بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت، ئۆبا تا هاوینی ساڵی 2026 درێسی مارسیلیا دەپۆشێت.

 

سەرەڕای ئەوەی سێ یانەی سعودی ئارەزووی بەدەستهێنانی واژۆی ئۆبامیانگیان دەکرد، ئەوانیش یانەكانی ئەهلی، ئیتیفاق و شەباب بوون، بەڵام ناوبراو مانەوەی لە ئەوروپای هەڵبژارد.

یاریزانە تەمەن 34 ساڵانییەکەلە هاوینی 2022 بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی، بە درێسی یانە لەندەنیەکە بەشداری تەنیا 21 یاری کرد، خاوەنی 3 گۆڵ و 1 ئەسیستیشە بۆ بلوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button