ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسر لە ئەستێرەیەکی میونشن نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی بایرن میونشن گفتوگۆکانی لەگەڵ نەسری سعودی دەستپێکردووە.

نوێنەرێکی ئاژانسی رووف، کە کارەکانی مانێ بەڕێوەدەبات، لەگەڵ گۆران ڤوچێڤیچ، بەڕێوەبەری کارەکانی نەسر لە هۆتێلی پینێ کلیفس لە پۆرتوگال کۆبووەتەوە و باسیان لە ئەگەری گواستنەوەی مانێ بۆ نەسر کردووە.

مانێ لەگەڵ میونشن کەمپێکی مەشقیان لە پۆرتوگال هەیە، خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکەن.

یاریزانی تەمەن 31 ساڵان لە هاوینی رابردوودا بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند، لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە میونشن کرد و گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2025 بەردەوام دەبێت.

نەسر لە مێرکاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، سەکۆ فۆفانا کردووە و ئێستاش نزیکن لە تەواوکردنی گواستنەوەی ئەلێکس تێلێسی بەرازیلی.

مانێ وەرزێکی ناجێگیری لەگەڵ میونشن بەڕێکرد و تەنیا حەوت گۆڵی لە کۆی 25 یاریدا کرد. هەروەها بە هۆی پێکان بەشداری لە مۆندیالی قەتەردا نەکرد.

نەسر یەکێکە لەو چوار یانە سعودییەی کە لەلایەن سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیەوە خاوەنداریەتی دەکرێن. یانەکانی دیکەش بریتین لە ئیتیحاد، ئەهلی و هیلال.

لەم مێرکاتۆیەدا چەندین یاریزانی یانەکانی ئەوروپی پەیوەندیان بە یانەکانی سعودییەوە لەوانە، کەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ کانتێ، روبن نێڤێش، جۆتا و بڕۆزۆڤیچ.

بابەتی زیاتر

Back to top button