ئه‌ڵمانیا

جۆشوا کیمیچ نزیکە لە جێهێشتنی بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەواڵی بارسێلۆنا و جۆشوا کیمیچ زۆر گەرم بوو، تا دواجار میدیاکانی نزیک لە بایرن میونشن ڕایانگەیاند کە ئەم یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە، هەروەها خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگراناش بە ڕوونی ڕایگەیاند کە ئەم گواستنەوەیە بەهۆی هۆکاری ئابوورییەوە بۆ ئەوان ئەستەمە.

رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردەوە بێجگە لە لێئۆن گۆرتێسکا باڤارییەکان ئامادەن هەر کاتێک ئۆفەرێکی باشیان بەدەست بگات، دەستبەرداری جۆشوا کیمیچ دەبن.

توماس توخێل راهێنەری بایرن دوای یارییە دۆستانەکەی شەوی رابردوو بە گومانەوە باسی لە چارەنوسی ناوەڕاستکاری یانەکەی کرد و گوتی پێشبینی هەموو شتێک دەکرێت.

کیمیچ یەکێک لە ئامانجەکانی بارسێلۆنا بوو، بەڵام بایرن ئامادەنیە بە پارەیەکی کەم دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button