ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤاردیۆل

Yariga App

یاریگا

بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی پێداگیرین لەسەر گواستنەوەی یوشکۆ ڤاردیۆل بەرگریکاری کرواتی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گفتوگۆکان لە نێوان مانچێستەر سیتی و لایپزیگ لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە کڕواتیەکە نەوەستاون و هەردوولا بەردەوامن لەسەر دانوستانەکان و یانە ئەڵمانیەکەش پێداگیرە لەسەر داواکاریەکانی.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە داوای 100 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ڤاردیۆل دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویشی کردەوە خودی یاریزانەکە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ مان سیتی گەیشتووەتە رێکەوتن و هەموو هەوڵێکیش دەدات بۆ ئەوەی یانەکەی رازی بکات دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button