بازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤاکۆڤیچ پەیوەندی بە خولی تورکی دەکات

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک لیڤاکۆڤیچ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کرواتیا لە مۆندیالی قەتەر، لەگەڵ یانەی فەنەرباچێ تورکی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی. ساڵی رابردوو باس لەوە کرا کە بایرن میونشن خواستی لەسەر ئەو گۆڵپارێزە هەبووە.

لیڤاکۆڤیچ، یەکێک بوو لە ئەستێرە گەورەکانی ئەم تیپە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەروەها بە ئاست بەرزییەکەی لە مۆندیالدا سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا.

لیڤاکۆڤیچ کە گۆڵپارێزی یانەی دینامۆ زاگرێبە و لە خولی کرواتیا یاری دەکات، لە کۆتایی وەرزی رابردوودا رووبەڕووی دەنگۆی گواستنەوەی بۆ یانە جیاوازەکان بووەوە، تەنانەت گازێتا دیلۆ سپۆرتیش لەم دواییانەدا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە پێشنیاری فەرمی فیۆرێنتینا بۆ وەرگرتنی یاریزانەکە بۆ دینامۆ زاگرێب گەیشتووە وا بڕیارە لیڤاکۆڤیچ وەرزی داهاتوو لە خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا یاری بکات.

بەڵام ئەمە رووی نەدا و ئەمڕۆ فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوە کرد کە لیڤاکۆڤیچ لەگەڵ یانەی فەنەرباچێی تورکی گەیشتووەتە ئەنجام و دانوستانەکانی فەنەر لەگەڵ دینامۆ چووەتە قۆناغی کۆتایی.

هەر کە هەردوو یانە رێککەوتن، لیڤاکۆڤیچ وەک یاریزانی نوێی فەنەرباچێ دەناسێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button