فه‌ره‌نسایاریگا

دەرنەکەوتنی ئێمباپێ لە یارییە نوێیەکەی ئی ئەی سپۆرت دەنگۆی نوێ درووست دەکات

Yariga App

یاریگا –

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ناساندنی تیپی پاریس سانجێرمان لە یاری ڤیدیۆیی EA Sports 24 بەبێ کیلیان ئێمباپێ مشتومڕی لێکەوتەوە.

بێ گومان کیلیان ئێمباپێ بابەتی سەرەکی میرکاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەیە. ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید یان درێژکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ماڵپەڕ و هەواڵەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە، هەمووان چاودێری جوڵەکانی ئەو ئەستێرەیە دەکەن بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر داهاتووی وەربگرن.

ناساندنی یارییە نوێیەکە بە ناوی EA Sports FC 24 کە پێشتر بە ناوی فیفا بوو. هەموو هاوینێک گۆڕانکاری لەم یارییە ڤیدیۆییەدا کاردانەوەی زۆری لەگەڵدایە، لەوانە رۆیشتنی یاریزانان بۆ یانەی نوێ، پێشکەوتنی یارییەکان یان تەنانەت بەرگی ئەم یارییەش سەرنجی هەمووان بە لای خۆی دا رادەکێشێت.

یانەی پاریس سان جێرمانیش هەروەک هەمووو تیمەکان ڤیدیۆی ناساندی تیمەکەی و یاریزانەکانی بڵاو کردەوە کە کاردانەوەی زۆری بە دوا داهات.

فەرەنسییەکان یەکەم وێنەی یاریزانەکانیان بۆ یارییەکە ئاشکرا کردووە و کیلیان ئێمباپێ لە یارییەکەدا نییە. یاریزانە نوێیەکانی وەک ئەسینسیۆ، کانگ ئین لی یان لوکاس هێرناندێز لە تەنیشت یاریزانە دێرینەکانی وەک مارکینیۆس یان نونۆ مێندێس دەردەکەون، بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی “ئێمباپێ”ەوە نییە.

بابەتێک کە لە ئەوروپا قسە و باسێکی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا و زۆر کەس پێیان وایە پاریس سانجێرمان داهاتووی ئێمباپێی یەکلایی کردۆتەوە و لە وەرزی نوێدا لەگەڵیان بەردەوام نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button