ئینگلتەرایاریگا

تۆتنهام گرێبەستەکەی لۆریسی هەڵوەشاندەوە

Yariga App

یاریگا –

هوگۆ لۆریس گۆڵپارێزی یانەی تۆتنهام لە کەمپی مەشقەکانی پێش وەرزی یانەکەی دوورخرایەوە.

لۆریس لە ساڵی 2012 یانەی لیۆنی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە کرد و لەو کاتەوە ئەرکی بەرگریکردنە لە گۆڵی تیپەکە.

ئەم ئەستێرە فەرەنسییە لەم ماوەیەدا ئاستێکی نایابی لەم تیپەدا هەبوو و هەرچەندە هەرگیز هیچ جامێکی لەگەڵ تیپەکە بەدەست نەهێنا، بەڵام هەمووکات توانیویەتی رۆڵێکی گرنگ بۆ تۆتنهام بگێڕێت.

پێگەی ئەتلەتیک رایگەیاندووە: دوای 11 ساڵ بڕیارە یانە لەندەنییەکە جێبهێڵێت، ئێستاش ناوی لە لیستی ئەو یاریزانەکانی تۆتنهام دا نیە بۆ گەشتی پێش وەرز، بەجۆرێک کە رۆیشتنی لە هەموو کاتێکی تر جددیتر دەردەکەوێت.

بەڕێوبەرانی تۆتنهام رێگرییان لەو یاریزانە کردووە کە لە کەمپی مەشقەکانی پێش وەرزدا بەشداری بکات، بۆ ئەوەی کاتی پێبدەن یانەیەکی نوێ بدۆزێتەوە تاوەکوو بۆ وەرزی داهاتوو یاری بۆ بکات.

لەلایەکی ترەوە هاری کەین کە لەم ماوەیەدا چەندین جار بەڕێوبەرانی تۆتنهامی ئاگادار کردۆتەوە کە بەنیازە ئەم یانەیە جێبهێڵێت و لەگەڵ بایرن میونشن رێککەوتووە، ناوی لە لیستی راهێنانی پێش وەرزدا هاتووە و دەبێت لەم کەمپەدا بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button