ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی هاندەرانی ریال مەدرید لە بارودۆخی بێڵینگهام دڵنیا دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هاندەرانی یانەكەی لە بارودۆخی جود بێڵینگهام ئەستێرەی نوێی یانەكەیان دڵنیا دەكاتەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بێڵینگهام لە بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە كرد.

بێڵینگهام بەهۆی پێكان لە ئەژنۆیدا لە چەند راهێنانێكی یانە شاهانەكە بێ بەش بوو.

لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئانچێلۆتی ووتی: بێڵینگهام بە جدی كار دەكات، كێشەیەكی بچووكی هەبوو لە ئەژنۆیدا.

ئانچێلۆتی بەردەوام بوو ووتی: بێڵینگهام ئێستا باشە و لە قۆناخی ئامادەكاریدا یاری دەكات، یاریزانێكی زۆر گەنجە و جیاوازە لە بژاردەكانی ترمان لەو هێڵەدا، ئێمە زۆر دڵخۆشین كەلەگەڵمانە و ئاستی یانەكەمان بەرز دەكاتەوە.

راهێنەرەكەی یانە شاهانەكە سەبارەت بە یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ووتی: هیچ یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بارسێلۆنا نییە، یاری کلاسیکۆیە و ئێمە زۆرمان خۆشدەوێت بیکەین و بیبەینەوە، هەمووان دەزانن کە یارییەکانی كلاسیكۆ هەروایە هەمیشە گرنگە، بەهۆی ئەو کێبڕکێیە گەورەیەی لەنێوانماندا هەیە، هیچ یارییەکی دۆستانە لەنێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنادا نییە و هەرگیزیش نابێت.

وا بڕیارە لە بەرواری 30ئەم مانگەدا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یارییەكی دۆستانەدا رووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button