یاریگا –
ئەندرێ کۆری، شارەزا لە بواری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکان کە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە بە هۆی پیشەکەی، نهێنیەکی سەیر و سەمەرەی لەبارەی ڤینیسیۆس جونیۆرەوە ئاشکرا کرد.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە ساڵی 2018 فلامینگۆی جێهێشت و لە تەمەنی 18 ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد.
دوای ئەوە وردە وردە لەم تیپەدا ئەزموونی پەیدا کرد و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی تا توانی بگاتە بە ناوبانگترین تیپی ئەوروپا و توانی لە پێکهاتەی سەرەکی دا جێگەی خۆی بکاتەوە، بووە یەکێک لە ئەستێرە مەزنەکانی ریال مەدرید لە دوو وەرزی رابردوودا.
ئەم یاریزانە بەڕازیلییە بەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی کردووە توانی بەڕێوبەرانی یانەکە ناچار بکات درێسی ژمارە 7ی ئەفسانە پۆرتوگالییەکەی پێبدەن.
بەڵام کۆری لێدوانێکی داوە کە رەنگە هاندەرانی ریال دڵگران و شۆک بکات و دۆخەکە کەمێک قورس بکات بۆ ئەم ئەستێرەیە.
لە لێدوانێکیدا بۆ کادینا سێر، کوری گوتییەتی:
ڤینیسیۆس پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد تەنها لەبەر ئەوەی ئەوە ئەو بڕیارە بوو کە بەڕێوەبەری کارەکانی بۆی دانابوو. سێ ساڵ کارمان کردبوو لەسەر گواستنەوەی ئەو بۆ بارسێلۆنا، بەڵام دواجار بەڕێوەبەری کارەکەی خیانەتی لێکردین.
ئەم بەڕێوەبەرە بەڕازیلییە نهێنیەکی تری سەیر و سەمەرەی سەبارەت بە گرنگیدانی ئەم سوپەرستارەی ریاڵ بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا کرد و گوتی: ریال مەدرید تەنانەت ئەم یاریزانەشی نەدەناسی. ڤینیسیۆس خۆی پێی گوتم کاتێک بارسێلۆنا بە ئەنجامی 6-1 بەرامبەر پاریس سانجێرمان سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە خۆشیدا گریاوە و هاندەرێکی لەمێژینەی یانە کەتەلۆنییەکەیە.