ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرتا: رەزامەندی لالیگامان بۆ گەڕانەوەی مێسی هەبوو

لاپۆرتا لیۆنێل مێسی بە درۆ دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە شكستهێنانی گەڕانەوەی ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان لیۆنێل مێسی بۆ ریزەكانی بارسا كرد.

لیۆنێل مێسی نزیك بوو لە دووبارە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا بەڵام لە كۆتاییدا پەیوەندیكردنی بە ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە هەڵبژارد، كە لەلایەن دەیڤید بێكهامەوە خاوەندارێتی دەكرێت.

پێشتر و لە لێدوانێكیدا مێسی ئاشكرایكرد كە هیچ ئۆفەرێكی فەرمی لەلایەن بارسێلۆناوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ یانەكە، دواجار پەیوەندیكردنی بە مەیامیەوە هەڵبژاڕد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ خوان لاپۆرتا ووتی: دۆخێكم چارەسەر كرد كە نەمدەزانی بە باشی مامەڵەی لەگەڵدا بكەم، سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی كە پێم وابوو دەبوو بیكەم، یانەكەم خستە سەرووی باشترینی جیهانەوە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەگەرەكان هەبوون، ئێمەش رێككەوتین لەسەر ئەوەی یاریزانەكە وویستی بگەڕێتەوە هەروەها بریكار و باوكی یاریزانەكەش خۆرخی مێسی هەمان خواستی هەبوو،بەڵام وردەكارییەكان جیاواز بوون.

سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: ئێمە نەماندەویست ئەوەی لە ساڵی 2021 بەسەرماندا هات دووبارە ببێتەوە، پێمان ووتن كاتێك رەزامەندیمان لە لالیگا وەرگرت پێیان دەلێینەوە.

لاپۆرتا بەردەوام بوو ووتی: پاشان ماوەیەک تێپەڕی، لەسەر تەواوی گرێبەستەکە رێککەوتین، بەڵام خۆرخی ویستی قسەم لەگەڵ بکات و پێی راگەیاندین کە مێسی بڕیاریداوە پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی بکات، چونکە چەند وەرزێکی زۆر سەختی لە پاریس بەسەر بردووە و فشارێکی زۆری لەسەر بووە، دەیەویت لە مەیامی زیاتر ئارام بێت و بیر لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بکاتەوە.

مێسی وویستی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام نەیدەویست ساڵێكی دیكە لە ژێر فشاردا بەسەرببات، ئێمە دەستمانكردووە بە رێزلێنانێكی گەورە بۆ مێسی

سەبارەت بەو قسانەی مێسی كە ووتی هیچ ئۆفەرێكی لەلایەن بارساوە پێنەگەیشتووە لاپۆرتا ووتی:

ئەی پیاو! ئێمە رەزامەندی لالیگامان وەرگرت بۆ ئەوەی ئۆفەرێك پێشكەش بە مێسی بكەین، لەگەڵ خۆرخی باسمان كرد و هەموو شتێك یەكلایی بووبوویەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: لیۆ بە باشی ئاگاداری خۆی دەبێت، بەهرەیەکی ناوازەی هەیە و هەمیشە دەتوانێت ئاستێکی پێشکەش بکات، چونکە هەمیشە یەکلاکەرەوەیە، وەک لە مۆندیالدا بینرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button