ئەفریقابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام وەڵامی ئۆفەرەکەی بایرن میونشن دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام یەکەم ئۆفەری بایرن میونشن، بۆ گواستنەوەی هاری کەین قبوڵ ناکات.

دوێنێ یەکشەممە بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی هاری کەین، یەکەم ئۆفەری خۆی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە تۆتنهامی ئینگلیزی کرد.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام نیازی نییە بەو ئۆفەرەی بایرن میونشن رازی ببێت، لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەکەیان، یانە ئینگلیزییەکە داوای بڕە پارەیەکی زیاتر دەکات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، بایرن میونشن پێداگرە لەسەر ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە، یانەکە هێشتا هیوای هەیە بتوانێت لەم هاوینە گۆڵکارە تەمەن 29 ساڵانییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام بەسەردەچێت، نیازی نییە نوێی بکاتەوە و داوای لە دنیال لیڤی سەرۆکی یانەکە کردووە، رێگەی بدەن لەم هاوینە پەوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

هاری کەین بە درێسی تۆتنهام 435 یاری کردووە، 280 گۆڵی کردووە و 64 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button