پەیامی تێن هاخ لەسەر رۆیشتنی دی خیا
یاریگا –
ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە رۆیشتنی دەیڤید دی خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەكەی دەكات.
بەشێوەیەكی فەرمی دی خیا رۆیشتنی لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد راگەیاند.
I just wanted to send this farewell message to all Manchester United supporters.
I would like to express my unwavering gratitude and appreciation for the love from the last 12 years. We’ve achieved a lot since my dear Sir Alex Ferguson brought me to this club. I took incredible… pic.twitter.com/6R7ezOEf1E
— David de Gea (@D_DeGea) July 8, 2023
راهێنەرە هۆڵەندیەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەكە ووتی: ژمارەی یارییەكانی لەم ساڵانەدا پێوویستی بە كوالێتی وكەسایەتییە كی گەورە هەیە، بەتایبەت وەك گۆڵپارێزێك، پێگەیەك كە هەمیشە دیار دەبیت.
بەردەوام بوو ووتی: بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ هەموو ساڵێک لەلایەن هاندەران و هاوڕێکانیەوە بەهای دی خیا دەردەخات کە وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا راهێنەرەكەی شەیتانە سوورەكان ووتیشی: من سوپاسی دەكەم كە وەرزی رابردوو لە 25 یارییدا یۆڕی گۆڵەكەی بو خاوێنی هێشتەوە، هەروەها بەشداریكردنی لە سەرجەم یارییەكاندا لە ماوەی یەكەم ساڵم لە یانەكەدا.
Nothing but respect and admiration 🫶#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) July 8, 2023
لە كۆتایشدا ووتی: سەرجەم یاریزانان و ستافەكە هیوای سەركەوتن بۆ دی خیا دەخوازن لە قۆناخی نوێی ژیانیدا.