ئیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ نایکی هەڵدەوەشێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوەبەرانی یانەی بارسێلۆنا بەهیچ شێوەیەک رازی نین لە کردارەکانی کۆمپانیای نایکی کە سپۆنسەری دارایی جلوبەرگی ئەم تیپە دەکات.

چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای نایکی بە فەرمی درێسە نوێیەکەی بارسێلۆنای بۆ وەرزی داهاتوو نمایش کرد، درێسەکەش لەلایەن هاندەرانی ئەم تیپە پێشوازی لێکرا.

بەشێکی گرنگی داهاتی یانە گەورەکانی ئەوروپا، لەنێویاندا بارسێلۆنا، لە رێگەی فرۆشتنی درێسەکان دێت، هەر بۆیە یانەکان زۆر پشت دەبەستن بە فرۆشتنی درێسەکان.

رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردەووەتەوە کە بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنا زۆر رازی نین لە هاوکاریەکانیان لەگەڵ نایکی وەک سپۆنسەری دارایی درێسی ئەم تیپە، هۆکارێکی سەیریش بۆ ئەم بابەتە پێشنیار کراوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by FC Barcelona (@fcbarcelona)


دەگوترێت وەرزی رابردوو نایکی کەموکورتی زۆری لە دابینکردنی جلوبەرگی دڵخوازی تیپەکەدا هەبووە، هەروەها ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە لە کۆمپانیاکە پێویستیان بوو بەس نەبوون بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بارسێلۆنا.

ئێستا وا دیارە بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک ئەمە روودەدات. تا ئێستا تەنها نیوەی ئەو پێداویستیانەیان پێگەیشتووە کە داوایان کردبوو، ئەم بابەتەش بووەتە هۆی نیگەرانی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە.

ئەگەری هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم کەم و کورتیانە یانەی بارسێلۆنا، بیر لە ئەگەری کۆتایی هێنان بە هاوکارییەکان و دۆزینەوەی کۆمپانیایەکی نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی سپۆنسەری جلوبەرگی ئەم تیپە بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button