هێنری دەیەوێت ئێمباپێ بە چوونی بۆ ئەو یانەیە رازی بكات
یاریگا –
تێری هێنری، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت كیلیان ئێمباپێ بە چوونی بۆ ئەو یانەیە رازی بكات.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش داهاتووی یاریزانەكە دیار نیە.
ناوی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە چەندین جار بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە.
🎙️ آرسين فينغر محلل قنوات beIN SPORTS يقول في حديثه عن نجم منتخب فرنسا 🇫🇷 كيليان مبابي إن نقطة قوة لاعب باريس سان جيرمان الأولى هي انطلاقاته السريعة التي عادة ما تصنع الفارق على الأطراف بتسجيل هدف أو منح تمريرة حاسمة pic.twitter.com/3izha5fzFV
— beIN SPORTS الإخبارية (@beINSPORTSNews) November 24, 2022
بەپێی زانیاریەكانی فوتبۆڵ ترانسفێر تێری هێنری دەیەویت كیلیان ئێمباپێ رازی بكات پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بكات.
رای پارلۆر ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ئارسیناڵ ووتی: دڵنیام هێنری دەتوانێت رۆڵێكی زۆر گەورە ببینێت ئەگەر ئارسیناڵ بە ئاڕاستەی گرێبەستكردن لەگەڵ ئێمباپێ بڕوات.
بەردەوام بوو ووتی: ئەوە شتێكی وەك خەونە ئارسیناڵ یاریزانێكی وەك ئێمباپێ بهێنێت، تۆپی پێ پڕە لە دەنگۆ ئەوەش ئەو دەنگۆیانەیە كە من حەزم لێیە وەك هاندەرێكی ئارسیناڵ كە بیبیستم.