ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەیسن گرینوود، مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت

پێنج مانگە ئازاد کراوە، بەڵام مانچێستەر چارەنووسی یەکلایی نەکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

مەیسن گرینوود، هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد بەشێوەی خواستی روو لە سێریا ئەی دەکات.

پێگەی مانچێستەر ئێڤنینگ نیوز بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد تاوتوێی پێدانی هێرشبەری تەمەن 21 ساڵانی تیپەکەی مەیسن گرینوود، بەشێوەی خواستن بە ئەتڵانتای ئیتاڵی دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، جۆن مورتۆی بەڕێوبەری وەرزشی شەیتانە سوورەکان لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی هێرشبەری دانیمارکی یانەکە راسموس هۆیلوند، دەیانەوێت لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە گرینوود، بەشێوەی خواستن بدەن بە ئیتاڵییەکان.

راسموس هۆیلودن بە درێسی ئەتلانتا

سەرچاوە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێریک تێن هاخی راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە نایەوێت بەشێوەی یەکجاری دەستبەرداری ئەستێرە لاوەکەی ببێت، بەڵکو دەیەوێت تەنیا بۆ وەرزێک بە خواستن بیدات بە یانەیەک.

گرینوود لە مانگی یەکی ساڵی 2022 تا ئێستا هیچ یارییەکی بۆ یانەکەی نەکردووە، تا هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ مانچێسیەر یونایتد هەیە.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ پۆلیسی ئینگڵتەڕا رایگەیاند، کە گرینوود چیتر وەک تاوانبار لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ناکرێت و تۆمەتەکانی لەسەر لاچووە. یاریزانەکەی مانچێستەر تۆمەتبارکرابوو بە دەستدرێژیکردنە سەر خۆشەویستەکەی و ئازاردانی.

پێنج مانگ تێپەڕیووە بەسەر ئازادبوونی مەیسن، مانچێستەریش ماوەی پێنج مانگە بیر لە یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی ئەو یاریزانە لاوە دەکاتەوە.

بەرواری دوایین یاری یاریزانەکە دەگەڕێتەوە بۆ 22/1/2022 بەرامبەر وێستهام، هەرچەندە پێنج مانگە ئازاد کراوە، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیپەکەی، بە تەنیا سەرقاڵی ئەنجامدانی مەشق و راهێنانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button