ئینگلتەرا

ریاز محرەز، لە پێناو پەیوەندیکردن بە خولی سعودی، فشار دەخاتە سەر یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

ریاز مەحرەزی ئەستێرەی جەزائیری یانەی مانچێستەر سیتی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی لەسەر بڕیاری رۆیشتنی بۆ خولی سعودیە کێشەیان لە نێوان درووست بوو.

حەزی یاری کردن لە خولی سعودی بەهۆی پێدانی مووچەی زەبەلاح لەلایەن یانەکانی ئەم وڵاتە، لە ناو یاریزانانی خولەکانی ئەوروپا زیادی کردووە.

زۆرێک لە یاریزانە بەناوبانگەکانی ئەوروپا وەک کەریم بێنزێما، ئەنگۆلۆ کانتێ و رۆبێرتۆ فیرمینۆ لە گواستنەوەی هاوینەدا روویان لە خۆلی تۆپی پێی سعودیە کرد بۆ ئەوەی سەرنجی هاندەرانی تۆپی پێ بۆ ئەم خولە رابکێشن.

وا دیارە بوونی ئەم ژمارەیە لە یاریزانە ناسراوەکان لە تۆپی پێی وڵاتەکەدا وایکردووە مەحرەز وەسوەسە بووبێت بۆ پەیوەندیکردن بەم خولە.

رۆژنامەی سپۆرت زۆن بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە رەزامەندی دەربڕیوە بە مووچەی ساڵانەی نزیکەی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەم خولە بکات، بەڵام بۆ ئەمە پێویستی بە رەزامەندی مان سیتی هەیە، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم یانەیە تا مانگی حوزەیرانی 2025 بەردەوام دەبێت.

سەرەڕای ناکۆکی نێوانیان لەسەر رێککەوتنی ئەم گواستنەوەیە، ئەم هێرشبەرە جەزائیرییە هێشتا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە هەیە و هیوادارە ئەم بابەتە بە شێوەیەکی دۆستانە چارەسەر بکرێت، چونکە نایەوێت بە ناچاری سیتیزن جێبهێڵێت.

فۆت مێرکاتۆ پێشتر بڵاوی کردبووە کە ئەگەری ئامانجی مەحرەز لە خولی سعودیەدا، یانەی ئەهلی دەبێت و گرێبەستی دوو ساڵە لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button